ڤێتنام.. نەوەیەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە

جیهان
18:09 - 2021-05-29

وەزیری تەندروستیی ڤێتنام ڕایگەیاند، نەوەیەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكرا كردووە كە ڕەگوڕیشەكەی دەچێتەوە سەر نەوەی ڤایرۆسە هیندی و بەریتانیەكەی كە پێشتر دۆزرانەوە .    
نگوین سانەلۆنگی، وەزیری تەندروستیی ڤێتنام رایگەیاندوە، بەپێی ئەنجامی شیكاری بۆ ژمارەیەك لە توشبووانی پەتاكە، دوو جۆری تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەیەك كاتدا ئاشكرا كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تێبینی ئەوە دەكرێت نەوەی ڤایرۆسە ڤێتنامیەكەی كۆڤید-19 بەئاسانی لەڕێگەی هەواوە بگوازرێتەوە و كوشندەشە .
وتیشی لە ئایندەیەكی نزیكدا وردەكاری لەسەر نەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە بەتەواوەتی ئاشكرا دەكەن.
لەلایەكی ترەوە، بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداری دا لەوەی تاوەكو لەسەدا 70ی دانیشتوانی جیهان نەكوترێن بە ڤاكسین، پەتای كۆرۆنا كۆتایی نایەت . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP