میسر ڤاكسینی سینۆفارمی چینی دژ بەكۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت

جیهان
10:09 - 2021-05-31

میسر بەنیارە ڤاكسینە چینییەكە لەنێو وڵاتەكەی خۆی بەرهەم بهێنێت
بەپێی سەرچاوەكان هەواڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی میسر رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیەكی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی لەناوخۆی وڵاتدا، هاوكات پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای ئیفا فارماوە جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر، ڤاكسینەكە دەبێتە ئومێدێك بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەتوشبونیان بە پەتاكە و پەسەندكردنی پرۆژەكەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت دایە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و نیشتیمانی.
 جگە لەمیسر لەئێستادا چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبیش بەتایبەتی وڵاتانی كەنداو گرێبەستی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكانی كۆرۆنایان لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان واژۆكردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP