مناڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ، له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات مه‌له‌وانیی كرد‌و گه‌یشته كه‌ناری ده‌ریاو داوای هاوكاری كرد، توانی باوكی و خوشكه‌كه‌ی له خنكان رزگار بكات.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن، ئه‌و مناڵه كه ناوی (تیچیس بۆست)ه و له ئێستادا وه‌ك پاڵه‌وان ناوبانگی ده‌ركردوه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، له‌گه‌ڵ (ستیڤن)ی باوكی و (ئه‌بیگڵ)ی خوشكی له گه‌شتێكیدا بوه ، له كه‌ناره‌كانی روباری سانت جۆنز بۆ مه‌له‌وانیی، له‌كاتی مه‌له‌كردندا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی روباره‌كه له به‌له‌مه‌كه‌یان دووریان ده‌خاته‌وه، باوكه‌كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی له‌خنكان رزگار بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نابێت، بۆیه داوا له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات به مه‌له بچێت به‌ره‌و كه‌ناری رووباره‌كه، هاوكات هه‌وڵی گه‌یشتن به كچه‌كه‌ی و رزگاركردنی ده‌دات كه چاكێتی رزگاربوونی له‌به‌ردابوه.
بۆستی باوك ئه‌و ساتانه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ، به كچه‌كه‌مم وت، خۆشمده‌وێی، چونكه دڵنیا نه‌بوم كه دوای چه‌ند ساتێكی تر چی روو ده‌دات، كاتێكش ویستم ده‌ستم بگات به هه‌ردوو مناڵه‌كه‌م، به‌ڵام شه‌پۆلی روباره‌كه كچه‌ی لێدوورسختمه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه بۆ ئه‌وه‌ی (تیچیس) بگاته كه‌نار، پێویستیی به سه‌عاتێك مه‌له‌كردن بووه، بۆ پشوودانش له‌نێوده‌ریاكه له‌سه‌ر پشت مه‌له‌ی كردوه‌و جه‌سته‌ی خستوه‌ته‌سه‌ر ئاو، كاتێكش گه‌یشتوه‌ته سه‌ر كه‌نار، به‌ره‌و نزیكترین ماڵی ئه‌و سنووره رایكردوه‌و داوای یارمه‌تی كردوه، به وته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوخۆش له جاكسۆنفێل، له‌وكاته‌دا باوكی و خوشكه‌كه‌ی شه‌پۆلی روباره‌كه نزیكه‌ی سێ كیلۆمه‌تر له شوێنی به‌له‌مه‌كه‌یان دووریخستبونه‌وه.
پاشان تیمه‌كانی رزگاركردن و به‌هاناچوون، توانیویانه به‌هانایانه‌وه بچن و له خنكان رزگاریان بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP