مەریوان.. بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 4 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان
12:46 - 2021-06-04

بەهۆی روداوێكی هاتوچوە لە سنوری  شاری مەریوانی خۆرهەڵاتی كوردستان 4 كەس گیانیان لەدەستداو 11ی دیكەش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەڕان و گەشتی شاخەوانی لەگەڵ خێزانەكانیان ژمارەیەك لە شاخەوانانی گروپی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان لە خۆرهەڵاتی كوردستان لەنێوان هەردوو شاری سەقزو مەریوان و لەنزیك گوندی سوتە بە پاسەوە خۆیان بە بارهەڵگرێكدا كێشاو لەئەنجامدا پاسەكە كەوتووەتەوە نێو دۆڵێكەوەو رووداوەكەش قوربانی و برینداری لێكەوتووەتەوە.
بەهۆی روداوەكەوە چواركەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا منداڵێكی 12 ساڵان و دوو پیاو و ژنێكی تەمەن 27 ساڵە هەیەو هەروەها یانزە كەسی دیكەش برینداربوون كە تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.

 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP