ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی٦ـی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری د.میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی (خیتام محێدین هەرکی) خوشکی جەوهەر محێدین ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی و لە نزیکەوە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەکردن.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوای خواست کە دوا کۆست و ناخۆشیی خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت و پەروەردگاریش کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سوکنایی و سەبووریش بە خێزانەکەی ببەخشێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP