ته‌ندروستیی سلێمانی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆلێرا له‌ شاره‌كه‌ ده‌كات

تەندروستی
11:45 - 2021-06-09


بەڕێوەبەری‌ تەندروستیی سلێمانی‌ رایگه‌یاند "ئامارەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لەلای‌ ئێمە دروستکردووە، ئێستا ژمارەیەکی‌ زۆر لە هاوڵاتییان بەدەست سکچونەوە دەناڵێنن، ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی‌ بڵابوونەوەی‌ کۆلێرا.

سەباح هەورامی‌ بەڕێوەبەری‌ تەندروستیی سلێمانی‌ ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامەنوسیدا وتی "یەکێک لە هۆکارەکان پەیوەندی‌ بە وشکەساڵی‌ و پەنابردنی‌ خەڵک هەیە بۆ خورادنەوەی‌ ئاوی‌ بیر و ئەوەی‌ نەشیاوە بۆ خواردن".  

داواشی‌ لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدور بگرن لە بەکارهێنانی‌ ئاوی‌ نەشیاو بۆ خواردنەوە، بەتایبەتی‌ ئاوی‌ بیر و سەرچاوە سروشتییەکان و وتی لەچەند رۆژی‌ داهاتووشدا ڕێژەی‌ کلۆر بۆ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ هاوڵاتییان بەرزدەکەنەوە، کە رێژەیەکی‌ ڕێگەپێدراوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP