بافڵ تاڵه‌بانی و فوئاد مه‌عسوم جەخت لە کۆدەنگی کورد لەناوەند ده‌كه‌نه‌وه‌

عێراق
15:29 - 2021-06-10

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشوی عێراقی کرد و لەکۆبونەوەکەدا گرنگی کاری پێکەوەیی و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە  یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی کورد لەناوەند کراوەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی ھاوسەرۆکی یەکێتیی بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و د. فوئاد مەعسومدا تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان کراوە و بەبایەخەوە ھەڵسەنگاندن بۆ یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و کۆدەنگی کورد لەناوەند کرا.

ئەوەش هاتوە، هەردولا پەرۆشیی یەکێتییان بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد لەبەغدا دوپاتکردەوە.

لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هەردولا باسیان لە گرنگی کاری پێکەوەیی و هاوبەشی هێزە کوردییەکان کرد لە بەغدا لەپێناو دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی مافە دەستوری و یاساییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP