هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش كه ئه‌مریكا
سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات دووپاتیكرده‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا پێشێلكردنی
سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه.
واین مارۆتۆ وته‌بێژی ئۆپراسیۆنی "وره‌ی پۆڵایین"
له‌ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تویته‌ری خۆی رایگه‌یاندووه "هه‌ر هێرشێك
بكرێته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێشێلكردنی
سه‌روه‌ریی نیشتمانیی خاكی عێراقه".
مارۆتۆ دوای ئه‌و هێرشانه‌ی دوێنێ شه‌و بۆسه‌ر
بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له سه‌لاحه‌دین و بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریای ئه‌مریكا
له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه.
بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د به مووشه‌كی كاتیۆشا
و بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریا به فڕۆكه‌ی درۆن هێرشیان كرایه‌سه‌ر و زیانێكی ئه‌وتۆی
نه‌بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP