ئەمریكا لەبارەی كەمپی مەخمور هۆشداری دەداتە توركیا

جیهان
15:47 - 2021-06-11

تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند: دوێنێ بەڕونی بە بەرپرسە توركەكانم وت، هەر هێرشێك هاوڵاتیانی مەدەنی بكاتە ئامانج لە كەمپی پەنابەرانی مەخموور پێشێلكرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤە.

ئەو نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وتیشی: من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی كە لە نزیك كامپەكە ڕویاندا و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم كە ڕێز لە مافەكانی پەنابەران بگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP