شنۆ ئەشقی: تەنها لەم مانگەدا دەیان گوند لە ناوچە سنورییەكان چۆڵكراون

عێراق
10:15 - 2021-06-12

وەفدە هاوبەشەكەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی پارێزگای دهۆكیان كرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو ناوچانەی سەر سنوور كە لە لایەن سوپای توركیا بە بەردەوامی بۆردومان دەكرێ .
شنۆ ئەشقی پەلەمانتاری فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ڕاگەیەندراوێكدا دەربارەی ئەنجامی سەردانەكەی ئەمدواییەیان بۆ ئەو ناوچە سنوورییانە بڵاویكردەوە، كە لەلایەن سوپای توركیاوە كراونەتە ئامانج .
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كردوە سوپای توركیا سەرباری بۆردومان و بڕینەوەی دارستانەكان دەستیكردووە بە تاڵانكردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی ناوچەكە، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سوپای توركیا بەدرێژایی ١٠ بۆ ١٥ كیلۆمەتر لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێكی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان كردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێكردووە ، تەنها لەم مانگەدا دەیان گوندو دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لەبارودۆخێكی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوكێ دا دەژین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP