چین هۆشداری دایه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی G7 و رایگه‌یاند كه ئه‌و رۆژانه به‌سه‌رچوون كه كۆمه‌ڵه‌ی "بچووك" بڕیاریان له‌باره‌ی چاره‌نووسی جیهان ده‌دا.
وته‌بێژێك به‌ناوی باڵیۆزخانه‌ی چین له له‌نده‌ن وتی: "ئه‌و رۆژانه به‌سه‌رچوو كه گروپێكی بچووكی وڵاتان، بڕیاره جیهانییه‌كانیان ده‌رده‌كرد".
وتیشی: "هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌داین وڵاتان گه‌وره‌بن یان بچووك، به‌هێزبن یان لاواز، ده‌وڵه‌مه‌ندن بن، یان هه‌ژار یه‌كسانن و پێویسته له‌ڕێی وتووێژی نێوان هه‌موو وڵاتان پرسه جیهانییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چین له كاتێكدایه، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی حه‌وت له باشووری رۆژئاوای ئینگلته‌را به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ تاووتوێكردنی وه‌ڵامێكی یه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته تونده‌كانی شی جین بینگ سه‌رۆكی چین كه له 40 ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی له رووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی حه‌وت كه بریتین له ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا و ژاپۆن ده‌یانه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌یان له هاوینه‌هه‌واری "كاربیس بای" ئینگلیزی بۆ جیهان ده‌ریبخه‌ن كه "ده‌توانن شوێنگه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌شه‌سه‌ندووی چین" پێشكه‌ش بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP