ئاسایشی پارتی وه‌فدی ئاشتیی دیپۆرت كرده‌وه‌

کوردستان
10:47 - 2021-06-13


دوای‌ رۆژێك ده‌ستگیركردنی‌ 21  کەسایەتی‌ و چالاکوانی‌ کورد و نێودەوڵەتی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی پارتییه‌وه‌، كه‌ بە مەبەستی‌ هێورکردنەوەی‌ گرژیەکانی‌ نێوان پەکەکە و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان سەردانی‌ هەولێریان کرد، پارتی‌ دیپۆرتی‌ ئه‌ڵمانیای‌ كردنه‌وه‌.

دوێنێ‌ 21  کەسایەتی‌ و چالاکوانی‌ کورد و نێودەوڵەتی‌، بە مەبەستی‌ هێورکردنەوەی‌ گرژیەکانی‌ نێوان پەکەکە و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان سەردانی‌ هەولێریان کرد و بڕیار بوو کۆنگرەی‌ ڕۆژنامەوانیش ببەستن، بەڵام لە فڕۆکەخانە ڕاگیران.

ئه‌و كه‌سانه‌ بریتین له‌ پێنج کەسایەتی سیاسی و چالاکی باکوری کوردستان و 16 چالاکی بیانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ دەستبەسەرکران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامانی‌ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی-یه‌وه‌ دیپۆرت كرانه‌وه‌ بۆ فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا.

فاتۆش گوك سونگور هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌رورپاش، له‌سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ شانده‌كه‌ سنوورداش كراون و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ فرانكفۆرت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP