قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی دەكات

کوردستان
14:23 - 2021-07-11

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كردو مامۆستا ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌.

‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كە‌ ئە‌مڕۆ 11ی 7ی 2021 لە‌دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌پاراستنی ئارامی و ئە‌و هە‌ماهە‌نگییە‌ی كە‌ هە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌هیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی، بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌هاووڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌و سەرۆكی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP