ئاكار عه‌لی بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی جیهان گه‌یشته‌ روسیا

وەرزش
12:49 - 2021-07-12


ئاكار عه‌لی یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی جیهان گه‌یشته‌ شاری سۆچی وڵاتی روسیا .

ئاكار عه‌لی ، شه‌وی رابردو گه‌یشته‌ وڵاتی روسیاو ئه‌مرۆش له‌ یه‌كه‌م یاری له‌ پاڵه‌وانێتیی جیهان به‌رامبه‌ر ركابه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی یاریده‌كات .

پرۆفایلی ئاكار عه‌لی

ئاكار عه‌لی ساڵح

ساڵی 1990 له‌دایكبووه‌

یاریزانی شه‌تره‌نجی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقه‌

ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌شداریكردووه‌

-پاڵه‌وانێتی لاوانی عه‌ره‌ب ساڵی 2008 –ئیمارات (مه‌دالیای برۆنز )

پاڵه‌وانێتی  ئاسیا ساڵی 2008 –ئێران

پاڵه‌وانێتی لاوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ساڵی 2009-لیبیا (مه‌دالیای برۆنز )

پاڵه‌وانێتی لاوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ساڵی 2010 ئه‌رده‌ن (مه‌دالیای برۆنز ) به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی

یارییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ساڵی 2011 قه‌ته‌ر ( پله‌ی چواره‌م )

ئۆلۆمپیادی جیهان ساڵی 2012 توركیا

ئۆلۆمپیادی جیهان ساڵی 2014  نه‌رویژ

پاڵه‌وانێتی وڵاتانی ئیسلامی ساڵی 2014 ئێران

پاڵه‌وانێتی ئاسیا ساڵی 2015 فلیپین

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP