هەوڵی هەڵاتنی تۆمەتبارێک لەدەستی پۆلیسی کەرکوک شکستی پێهێنرا و بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەکەناڵی کەرکوکی راگەیاند: تۆمەتبارێک لەکاتی گواستنەوەی بۆ گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک، لەنێو ناحیەی پردێ دوای ئەوەی لەدەستی مەفرەزەکەی پۆلیس هەڵاتووە لەنێو بازگە هاوبەشەکەی ناحیەکە، لەلایەن کارمەندانی مەفرەزەکەوە تەقەی لێکراوەو بەبرینداری دەستگیرکراوەتەوە.
وتیشی، تۆمەتبارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و مەفرەزەیەکی پۆلیسی کەرکوکیش لەنێو نەخۆشخانە لەگەڵێتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP