ته‌ندروستیی عیراق تووشبوونی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
15:56 - 2021-07-19

ته‌ندروستیی عیراق تووشبوونی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 19-7-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 9 هه‌زارو 883 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 8 هه‌زارو 278 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 62 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1501 هه‌زارو 595 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1364 هه‌زارو 545 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 90.9%، هه‌روه‌ها 17 هه‌زارو 892 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP