خوێندكارانی زانكۆ، داوا ده‌كه‌ن له بری تاقیكردنه‌وه له هۆڵه‌كان تاقیكردنه‌وه‌كان بكرێن به ئه‌لیگترۆنی.
ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد‌و داوایان كرد تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامبدرێت.
خوێندكاران له دروشمه‌كانیاندا داوایان له وه‌زیری خوێندنی باڵا كردوه، نه‌یانكات به قوربانیی لێهاتویی زانستیی.
هه‌وه‌رها داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن و پێی
ده‌ڵێن، تۆ چۆن خه‌مباریی بۆ شه‌هیدانی ناسریه ده‌رده‌بڕیت، له‌كاتێكدا ملیۆنێك
خوێندكارت خستوه‌ته نێو چاڵی په‌تاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ خوێندكارانی چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه له كه‌ربه‌لاو موسه‌نا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان
راگه‌یاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP