عیراق.. هەركەسێك هانی خەڵك بدات خۆی نەكوتێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت

تەندروستی
15:03 - 2021-08-04

لە عیراق لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت كە هانی خەڵك دەدەن خۆیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەكوتن.
لەو ڕووەوە ئەنجومەنی باڵای داد لە عێراق لە نوسراوێكدا رایگەیاندووە  لێپێچینەوەی یاسایی لەو كەسانە دەكەن كە هانی خەڵك دەدەن خۆیان نەكوتن.

هاوكات ئەنجومەنی باڵای داد لە عێراق لە نوسراوەكەیدا هاوڵاتیانی لە مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار كردوەتەوە كە بەشێوەیەكی خێرا و مەترسیدار بڵاودەبێتەوە، بەڵام تێبینیی ئەوەش دەكرێت كە هاوڵاتیان بەپێی پێویست بە دەم پرۆسەی خۆپارێزی و كوتانەوە ناچن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە رێككاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتەبەر ئەگەر هۆكار بێت بۆ دورخستنەوەدی هاوڵاتیان لە پرۆسەی كوتان و هانی خەڵك بدات خۆیان نەكوتن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP