لەماوە پێنج رۆژدا 203 پەنابەر لەدەریای ئیجەدا رزگاركراون

جیهان
15:13 - 2021-08-04

فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند، لەماوە پێنج رۆژدا 203 پەنابەر لەدەریای ئیجەدا رزگاركراون.

 هیوا خدر نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لەتوركیا رایگەیاند، رۆژی 1ی ئاب  لەناوچەكانی  دیكیلی و سەفیریهیسار  سەر بەشاری ئیزمیر 61 پەنابەر ڕزگاركران كە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان بەسنورەكانی یۆنان دیپۆرت كرابونەوە.

هەروەها لەشاری چەنەكاڵێ 63 پەنابەر ڕزگاركران و دو قاچاخچیش دەستگیركراون، ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژانی 29 و 30ی تەمموزی ئەمساڵ لەناوچەی مارماریس 22 پەنابەر ڕزگاركران.
 فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژی28ی تەمموز لەناوچەی دیدیمی سەر بەشاری ئایدن 57 پەنابەر ڕزگاركران كە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتكرابونەوە.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP