قوباد تاڵە‌بانی سە‌رۆكایە‌تی كۆبوونە‌وە‌ی ھاوپە‌یمانی كوردستان دە‌كات

کوردستان
10:18 - 2021-08-14

قوباد تاڵە‌بانی ئە‌مڕۆ شە‌ممە‌ ١٤/٨، لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانیی كوردستانی كرد.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی تە‌واوكردنی ئامادە‌كارییە‌كانی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن و دیسانە‌وە‌ كۆبونە‌وە‌ جە‌ختی كردە‌وە‌ لە‌‌ گە‌ڵاڵە‌كردنی پلانی بانگەشە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان و بە‌ڕچاوكردنی ‌بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیی لە‌پێناو سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانیی كوردستان كە‌ كار لە‌سە‌ر بە‌دیھێنانی مافە‌ ڕە‌واكانی گە‌لی كورد ده‌كات.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP