يه‌كێك له باشترین یاریزانانى سوید كچێكى شارى كه‌ركوكه به‌ناوى زه‌ینه‌ب سوندەر قادر
زه‌ينه‌ب 6 جار پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی سوید و ٣ جار وەک باشترین یاریزانی سوید دەستنیشان کراوە کە ڕیکۆردی یاریزانانی سویدی شکاندووە بەوەی ھیچ کەس تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە
زه‌ینه‌ب سوندەر له دايكبوى ساڵی ٢٠٠٣ ى شاری کەرکوکه و سالی ٢٠٠٩ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى ده‌چنه سويد و لە شاری یۆتۆبور نیشتەجێ ده‌بن و هه‌رله‌وێ درێژه‌ى به خوێندنه‌كه‌ى ده‌دات و يه‌كێكهيشه له قوتابيه يه‌كه‌مه‌كانى قوتابخانه‌كه‌ى
دواتر و له‌ساڵى ٢٠١٢ و له‌گه‌ڵ دەستپێکی وەرزشی لە شاری یۆتۆبور پەیوەندی بە یانەی لیۆن ده‌كات بۆ تایکواندۆ كه ڕاهێنه‌رى يانه‌كه کوردە و ناوی ماستەر ئه‌حمه‌ده كه خاوەنی ٧ دانه پشتێنی نێودەوڵەتییە
زه‌ينه‌ب هه‌ر له سه‌ره‌تاى ژيانى وه‌رزشيدا و لەساڵی ٢٠١٥ بووەتە خاوەنی يه‌ك دانه پشتێنی ڕەشی نێودەوڵەتی و لە ساڵی ٢٠١٧ بووەتە خاوەنی ٢ دانه پشتێنی ڕەشی نێودەوڵەتی.
بۆ یەکەم جارەيشه وەکو یاریزانێکی کورد دەستنیشانده‌کرێت لەڕیزی ھەڵبژاردەی سوید بۆ بەشداری کردنی لە پاڵەوانییەتی جامی جیھانی بۆ تەمەنی ١٢-١٤ ساڵ کە بڕیارە ٢٤/ ٨ / ٢٠١٧ لەوڵاتی میسر بەڕێوەبچێت لە کێشی ٥٥ کگم.
هه‌روه‌ها ئەمساڵیش زه‌ينه‌ب بەشداری پاڵەوانیەتی ئەوروپا دەکات لە ھەمان کێش کە بڕیارە لە ٥/ ١٠/ ٢٠١٧ لە وڵاتی ھەنگاریا بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP