هێزی دەریاوانی یۆنان 70 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستانی دەستگیركرد

جیهان
07:40 - 2021-08-29

هێزی دەریاوانی یۆنان 70 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستانی لەناو یەختێكدا لە نزیك دورگەی كیتیرا دەستگیركردو بە نیاز بووە هەموویان بە نایاسایی و نهێنی دیپۆرتی توركیا بكاتەوە.  
ماڵپەڕی پیشتی نیوز كە گرنگی بە هەواڵی كۆچبەرانی كورد دەدات ، رایگەیاندوە: وەزارەتی دەریاوانی یۆنان بە هیچ شێوەیەك بەیانامەی لەسەر دەستگیركردنی ئەو كۆچبەرانە بڵاو نەكردتەوەو بە نیاز بووە دەستگیركردنی كۆچبەرەكان بە نهێنی بمێنێتەوە.  
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە: كۆچبەرە كوردەكان لە لایەن هاوڵاتی یۆنانی ئەو دورگەیە بینرابوون كاتێك هێزی دەریاوانی ئەوانی دەستگیر كردبوو لە ناوچەیەكی نهێنی دورگەكەداو گرتە ڤیدیۆكەش لە میدیا ناوخۆیەكانی ئەو دورگەیە بڵاوكرایەوە.  
سەرباری ئەوەی وەزارەتی دەریاوانی یۆنان نكۆڵی لە دەستگیركردنیان كردووەتەوە، بەڵام ڕێكخراوەكە، لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی كرد بە هەموو لایەنی پەیوەندیدار كە ئەوان ئاگادارن لە بوونی نزیكەی 70 كۆچبەری كورد لە دورگەی كریتی و دەیانەوێت داوای مافی پەنابەری بكەن و  پێویستە پرۆسەی یاساییان بۆ ئەنجام بدرێت.  


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP