بەئامادەبوونی خاتوو شاناز پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی لەشارى سلێمانی بەڕێوەچوو

وەرزش
19:27 - 2021-09-04

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە ٤-٩-٢٠٢١، 
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)، ئامادەى بەشێک لەیارییەکانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مواى تاى و رێورەسمی خەڵاتکردنی ژمارەیەک لەیاریزانانی براوەى پاڵەوانێتییەکە بوو لەشارى سلێمانی.

لەو رێورەسمەدا کەبەئامادەبوونی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و ژمارەیەک لەوەرزش دۆستان بەرێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی کچە یاریزان (ئومەیمە بیل هارشە)ى کرد بەهۆى سەرکەوتنییەوە.

 

 

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەربارى پیرۆزبایی کردن لەبەشداربووان، داواى لێکردن کەئەوپەڕى تواناکانی خۆیان بخەنەگەڕ و کۆڵنەدەن لەهەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکان و بەرزراگرتنی شکۆی وەرزش لەوڵاتەکانیاندا بۆ دڵخۆشکردنی گەل و ئەو جەماوەرەى هەمووکات پشتیوانیانە.

جێى ئاماژەیە وەرزشی (مواى تای) زۆرجار بەبۆکسێنی تایلاندی دەناسرێت و مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى شانزەیەم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP