ئەنتۆنی بلینكن: ئێران بۆ گەڕانەوەی بۆ رێكەوتنی ئەتۆمی كاتی زۆری لەبەردەم نییە

جیهان
07:34 - 2021-09-09

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشیاریدا لەئەوەی ئێران ئەو كاتەی لەبەردەم ئێران بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ رێكەوتنی ئەتۆمی كەمە و هۆشداریشیدا كە خەرێكە كاتەكە كۆتایی دێت ، ئەوەش دوای ڕاپۆرتەكەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی و پێشنیارەكانی تاران لەسەر ئەوەی كاتیان دەوێت تا بگەڕێەوە بۆ  گفتوگۆكان.

بلینكن لە ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند  كاتێك دیاریناكەم بەڵام نزیك بووینەتەوە لەوەی بگەینە ئەو خاڵەی كە تیایدا بڵێین گەڕانەوە بۆ سەر ڕێكەوتنە ناوەكییەكە ئەو سودەی نابێت كە پێشتر ڕێكەوتنەكە هەیبووە.


هاوكات دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی توندی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە  چاودێریكردنی ئەركەكان لە ئێران زۆر بەجددی لاوازكراون "، ئەوەش دوای ئەوەی تاران هەندێك لە پشكنەرانی دەزگاكەی لە چالاكییە ناوەكییەكانی دوورخستەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP