ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت و جیهان به گشتیی، یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی هێرشه‌كانی 11 سیپته‌مبه‌ر كه به یه‌كێك له رووداوه تراژیدی و نه‌هامه‌تباره دڵته‌زێنه‌كانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ئه‌ژمار ده‌كرێت، له دۆخێكی سیاسی و ئه‌منی جیهانیی هه‌ستیارو گرنگ یادده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن 4 گروپی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده كه سیانیان سه‌ركه‌وتبوون، له‌پێكانی ئامانجه‌كانیان كه بریتی بوون له هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌منھاتن و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، به‌ڵام چواره‌مین فڕۆكه له ویلایه‌تی بنسلفانیا كه‌وته‌خواره‌وه.
زیانه‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكاوه، بڵاوكراوته‌وه، جگه له زیانه مادییه‌كان، كه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار ئه‌ژمار ده‌كرێت، كوژرانی 2 هه‌زارو 977 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربوونی هه‌زاران هاووڵاتی دیكه بو.
ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا ئه‌مریكاو جیهان یادی ئه‌و تاوانه خه‌مبارو ناخهه‌ژێنه ده‌كاته‌وه، حكومه‌ت و سوپای ئه‌مریكا، رێكخراوی قاعیده‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و كاتی تاڵیبانی به ئه‌نجامدانی تۆمه‌تبار كرد‌و هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فغانستان و داگیری كرد و جه‌نگی دژ به تیرۆری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌چه‌ندین پاساوی سیاسی و سه‌ربازیی له‌و وڵاته پاشه‌كشێی كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی كابوڵی راده‌ستی ئه‌و كه‌سانه كرد، كه به تیرۆرستی مه‌ترسیدار وه‌سفی ده‌كردن و ملیۆنان دۆلاری ته‌رخان كردبو، بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌یان له‌باره‌وه بخاته‌به‌رده‌ست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP