راگەیەندراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی

کوردستان
15:20 - 2021-09-16

لە چوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

وەفدی باڵای هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی. ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەرەی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی کوردستان و عێراق. هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پڕۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەکان.

هەردوولا رێککەوتن لەسەر ڕا گۆڕینەوە و هەماهەنگی لە پرسە سیاسییەکانی جێگەی بایەخی هەردوولا.

هەردوولا ڕێککەون لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتوودا.

تەوەرێکی تری ڕیککەوتنەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP