ئاراس محەمەد ئاغا کۆمیتەکانی (گردەسێن و ئاکرێ ) بەسەر دەکاتەوە

کوردستان
17:24 - 2021-09-21

 ئەمڕۆ سێ شەمە  ٢١/٩/٢٠٢١ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری لیستی ھاوپەیمانی لە دھۆک بەیاوەری سەلام سورچی ئەندامی  ئەندامی سەرکردایەتی و ئەحمەد خان سورچی سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی بەردەرەش و ئاکرێ  سەردانی کۆمیتەی گردەسێنی لە دەڤەری ھەرکیاتی  و کۆمیتەی رێکخستنی  ئاکرێ )لە قەزای ئاکرێ  کرد.
لەمیانی سەردانەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەشێک کادیرانی سنوورەکە، ئاراس محەمەد ئاغا ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و جەختی لە گرنگی سەرخستنی کاندیدانی یەکێتی لە سنوورەکە کردەوەو هیوای خواست کە هەمووان یەکێتییانە هەوڵدەن بۆ سەرخستنی یەکێتی.


لەدرێژەی کۆبوونەوەکاندا ئاراس محەمەد ئاغا بەوردی چاودێری بەڕێوەچوونی کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردو هەڤاڵانی سنوورەکەی راسپارد بە گەرموگوڕی زیاترەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی یەکێتیانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP