چه‌مچه‌ماڵ ــ پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

کوردستان
07:00 - 2021-09-22


لەچەمچەماڵ پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێكی دیكە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بۆئەوەكردوە: پاش ئەوەی ژمارەیەك ھاووڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێكی دیكە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

رونیشیكردوەتەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی رابردوو 5 تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: ھەریەك لەتۆمەتباران (أ.گ.ن، م.ر.ع، ب.ع.غ، س.ف.و، أ.ر.ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP