وەزارەتی دارایی ههرێمی كوردستان، خشتهیهكی
نوێی مووچهی راگهیاند و بهپێی خشتهكهش، سبەینێ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی و زێرەڤانی و بەرگری
و فریاكەوتن دابەشبكرێت.
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێ
29ی 9ی 2021ی بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكەش، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
لەگەڵ مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش
دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ مووچەی زێرەڤانی و بەرگری
و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
دابەشكردنی موووچەی مانگی 9ی 2021 لە رۆژی شەمەوە
بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێكردوەو تا ئێستاش چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی حكومەت
مووچەیان وەرگرتوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP