راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوكرایه‌وه‌

عێراق
06:56 - 2021-10-09


    
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌، ئەنجامی بەراوردکاریی جیاکردنەوەی دەنگدانی دەستی و ئەلیکترۆنی لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت 100% هاوتا بون.


ئه‌مڕۆ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە راگەیەنراوێکدا ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، ئەنجامەکانی ژماردنی دەستی و ژماردنی بە ئەلیکترۆنی 100% بێ کێشە بون و هاوتا بون.


دوێنێ‌ سه‌عات 7:00ی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیپێکردو تا سه‌عات 6:00ی ئێوارە بەردەوام بو، بڕیارشه‌ سبەینێ دەنگدانی گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP