‎ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارە‌یە‌ك لە بازرگان و کاسبکاران کۆبووەوه

کوردستان
20:33 - 2021-10-09

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارە‌یە‌ك لە کاسبکاران و بازرگانانی لە‌ سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: بە تەواوی دەستەبەریی کار و ژیانی بازرگانان و کاسبکاران دەکەین و رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنیک دەستوەردان لە بازاڕ و کاری بازرگانیدا بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە ( ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بازرگان و کاسبکارانی کرد کە لەماوەی چەند ساڵی قەیرانی داراییدا یارمەتیدەری حکومەتی هەرێم بوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا و وتیشی؛ لەمەودوا بازرگان و وەبەرهێنەرانی کوردستان رۆڵی گرنگ دەبینین لە پێشخستن کوردستان و بووژاندنەوەی ئابوری هەرێم.

جێگری سەرۆک وەزیران لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بە بازرگان و وەبەرهێنەران-دا حکومەتی هەرێم لەمەودوا کارئاسانی تەواویان بۆ بکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان و داواشی لێکردن هەر کەس و لایەنێک کە بەرامبەر بە کار و پڕۆژەکانیان کەمتەرخەمی نواند یان کێشەی بۆ دروستکردن راستەوخۆ پەیوەندی بە خۆیەوە بکەن.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم کار و ژیان و ئاسایشی بازرگان و وەبەرهێنەرانی ناخۆ مسۆگەر بکات تا بازرگان و وەبەرهێنەری بیانیش هەست بە دڵنیایی بکەن بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و وەبەرهێنان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP