نێردەی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتی عێراق كراوه، ڕایگەیاند، تائێستا هیچ کێشە و سەرپێچییەکیان لە پرۆسەی دەنگداندا بهرچاو نهكهوتوه.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێردهكهی ئهوروپا ڕایگەیاند، "نزیکەی نۆ سهعات بەسەر دەستپێکردنی هەڵبژاردندا تیپهڕێوه و تائێستا هیچ جۆرە سەرپێچییەک لە بنکەکانی دەنگدان کە ئێمە چاودێریمان کردووە تۆمار نەکراوە.
ئهوهشیخستهڕو، کە پرۆسەکە زۆر بە هێمنی بەڕێوەدهچێت، ئامێری یەدەم هەبوون و دەگۆڕدرێن ئەگەر کێشە هەبن.
نێردەی یەکێتی ئەوروپا وتی، بەداخەوە پێشوازییەکی زۆر لاوازمان بینی لە پرۆسەکە لەلایەن دەنگدەرانەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP