هاوپەیمانی فەتح به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ و كورسییه‌كانی كه‌میكرد

عێراق
15:54 - 2021-10-11



هاوپەیمانی فەتج كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌یه‌كێك له‌ لایه‌نگرانی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشوه‌خت، دوچاری شكستێكی گەورە بووەوەو لەهەردوو پارێزگای كەربەلاو نەجەف هیچ كورسییەكی بەدەستهێناو تەنها لە دوو پارێزگادا پێنج كورسی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و هاوپەیمانییه‌ لەپارێزگاكانی نەجەف، كەربەلا، میسان، موسەنناو واست، هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێناوەو سەرجەم كاندیدەكانیشی شكستیان هێناوە، به‌ڵام لەپارێزگای دیوانیەو دوو كورسی و لە دیالەش سێ كورسی مسۆگەر كردووە.

ئەو شكستە چاوەڕواننەكراوەی هاوپەیمانی فەتح له‌كاتێكدایه‌، لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەراندا 48 كورسی به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ پێی لێدوانه‌كانی سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانێیە، بەنیازبوون ژمارەی كورسییەكانیان بەرزبكەنەوەو پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتووی عیراق مسۆگەر بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP