تائێستا تەنها 3 لەسەدی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوونە

تەندروستی
17:13 - 2021-10-11

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا، تەنها سەدا 3ی دانیشتوانی جیهان توشی ئەو ڤایرۆسە بوونە.

بە پێی ئامارێك كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاوكراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 237 ملیۆن كەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەڵام ئەو ژمارەیە تەنها رێژەی لەسەدا 3ی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنێت، هەر بەپێی ئەو ئامارە تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن و 52 هەزار توشبوی ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی جیهان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش رێژەی لە سەدا دوو پۆینت یەكی توشبوانی كۆرۆنایە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە 210 وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوەو  ئەمریكا لە رووی زۆریی ئامارەكانەوە لە پلەی یەكەمدایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP