فیصل کەریم خان محمود برادۆستی كاندیدی یهكێتی
نیشتمانی كوردستان له سنووری سۆران پهیامێكی بڵاوكردهوهو ئاماژهی بۆئهوه
كردوه، كه دوای کۆکردنەوەی کۆی دەنگەکان،
سەرباری چاوسوورکردنەوە و ترساندن و گزیکردن، ژمارەی دەنگەکانی گەیشتونەته نزیکەی (٢٨،٠٠٠) بیست و هەشت هەزار
دەنگ و بەمەش زیاتر لە پێویستی کورسییەکی پەرلەمانیان مسۆگەر کرد.
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
هاونیشتیمانییانی خۆشەویست
کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە و فەرماندە
ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، کەمئەندامانی سەنگەر، دەنگدەر و دانیشتوانی دەڤەری سۆرانی
سەربەرز. دەمەوێت لەسەرەتادا لە ناخی دڵمەوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی پەرۆشی
و خەمخۆری و دڵگوشراویتان بکەم بۆ بە ئومێدەوە چاوەڕوانبوون لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی
پەرلەمانی عێڕاق.
مەبەستمە، سوپاس و پێزانینی بێ پایانم ئاڕاستەی
تەواوی خەڵکی دەڤەری سۆران بکەم بۆ بەدەنگەوە هاتن و پێشوازی گەرم و باوەش کردنەوەتان
بۆ سەرخستنی بەندە بۆ پەرلەمانی عێڕاق، و مسۆگەر جۆش و خرۆش و پەرۆشیتان بۆ هەمیشە
لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
سوپاسی هەر کەسێک دەکەم چی بە دەنگدان یان بە
هاندانی هاووڵاتییان بەشداربوون لەم پڕۆسەیە و سوپاسی نەبڕاوەی پەرۆشی و بەشداری
کاراتان دەکەم لە سەرخستنی پڕۆسەکەدا. بێگومان، ئەمەکدار و بە وەفا دەبین بەرامبەر
بەو متمانە و جۆش و خرۆشەی ئێوەی سەربەرز و پشتیوانیتان زامنی بەردەوامی و
سوورترکردنمانە بۆ خزمەتکردنی ئێوەی بە ئەمەک و وەفادار.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان، لە ڕێگەی چەند
تیمێکی شارەزاوە تەواوی شریتەکانی دەنگدانمان کۆکردنەوە و لای خۆمان پاراستمانن.
دوای کۆکردنەوەی کۆی دەنگەکان، سەرباری چاوسوورکردنەوە و ترساندن و گزیکردن، ژمارەی
دەنگەکانی بەندە گەیشتنە نزیکەی (٢٨،٠٠٠) بیست و هەشت هەزار دەنگ و بەمەش زیاتر لە
پێویستی کورسییەکی پەرلەمانیمان مسۆگەر کرد.
بەڵام دوای کاتژمێر (١١)ی شەوی ١٠ی ئۆکتۆبەر، یارییەکی
مەترسیدار و بە چەندین ڕێگەی جیاواز جیاواز بە دەنگەکانتان کرا، بە جۆرێک کە ژمارەکان
لە هەر شوێنە و بە جۆرێک دەخوێندرانەوە.
ئێمە ئێوەی سەربەرز دڵنیا دەکەینەوە کە لە دەنگەکانتان
خۆشنابین و سکاڵای یاسای تۆمار دەکەین و تەواوی شریتی دەنگدان و بەڵگە و دۆکیمێنتەکان
ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین.
هەرچەندە، ئاسوودەین کە پشتیوانی و خەمخۆری ئێوە
بۆ پڕۆسەکە زیاترە لە چەندان مەقعەدی پەرلەمانی، بەڵام دەنگەکانتان ئامانەتن و بەرگری
جیددییان لێدەکەین تا دەگەینە ئەنجامی کۆتایی.
لێرەشەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە
گوایە هەڤاڵێکی یەکێتی بەشێک بێت لە یاریکردن بە دەنگەکانەوە، بەپێچەوانەوە هەم هەڤاڵی
هاوسەرۆک- هاڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و هەم هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ
و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چۆن لە بانگەشەکەدا
پشتیوان و هاوکارمان بون ئێستاش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ
گێڕانەوەی دەنگە دزراوەکانتان.
لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم، تەواوی ئەنجامە بەراییەکان
ڕەتدەکەینەوە چونکە یارییەکی مەترسیدار بە دەنگەکانتان کراوە، و زیاتر لە ١٦١
سندوقیش تا دوێنێ نەنێردرابوون بۆ بەغدا، کە ٨٠ سندوق لە ناویاندا هی بازنەی یەکی
سۆرانن؛ دڵنیاشتان دەکەمەوە کە دەنگی ئێوە ئامانەتە و تەواوی دەنگەکانتان بە ئامانەتەوە
سەیر دەکەین و پاراستنییان بە ئەرکی لە پێشینەمان دەزانین، و دڵنیابن هەموو ڕێکارە
یاساییەکان دەگرینە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە دزینی دەنگەکانتان.
فیصل کەریم خان محمود برادۆستی
١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP