ئۆپیك : عیراق رۆژانە بە بڕی 84 هەزار بەرمیل نەوت ئاستی بەرهەمهێنانی زیادكردوە

ئابوری
19:33 - 2021-10-14

رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد ، لە مانگی ئەیلولدا سێ وڵات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان تارادەیەكی زۆر زیادكردوە و یەكێك لەو وڵاتانەش عێراقە.

رێكخراوەكە، رایگەیاندوە: لە مانگی رابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام رۆژانە نزیكەی ٤٨٦ هەزار بەرمیل زیادیكردوە و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتوەتە ٢٧ ملیۆن و ٣٢٨ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، هەریەك لە عێراق و سعودیە و نەیجیریاش لەو مانگەدا زۆرترین نەوتیان بەرهەمهێناوە .

بەپێی راپۆرتەكەی ئۆپیك لە مانگی ئەیلولدا، عێراق رۆژانە بە بری ٨٤ هەزار بەرمیل نەوت ئاستی بەرهەمهێنانی زیادكردوە و رۆژانە چوار ملیۆن و ١٣٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP