رەوتی حیکمەی نیشتمانیی
لە عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی رەتكردهوهو
جهخت دهكاتهوه پێشێلكاریی له پرۆسهی ههڵبژاردن ئهنجامدراوه.
لهو بارهیهوه، رەحیم
عەبودی، ئەندامی رەوتهكه، رایگەیاند كه، بەڵگەیان لهبهردهستدایه، دەیسەلمێنێت،
پێشێلکاریی لە ھەڵبژاردنەکاندا ئەنجامدراوە، بۆیە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان
رەتدەکەنەوە.
ئهوهشیخستهڕو، کە بەم
زووانە لە دادگای باڵای فیدراڵیی، سکاڵا لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان
تۆمار دەکەن.
رەحیم عەبودی، ئاماژهی
بۆئهوهشكرد، پێشبینی ئەوەیان دەکرد لەگەڵ ھاوپەیمانیی نەسر لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا،
20 کورسی بەدەست بھێنن، بەڵام بێگومانن لهوهی كه دەستکاری دەنگەکانیان کراوە.
بەپێی دوایین ئەنجامە
بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەلایەن کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، رەوتی حیکمەی نیشتمانیی بەسەرۆکایەتی
عەممار حەکیم دوو کورسی بەدەستھێناوەو ھاوپەیمانیی نەسریش بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی
چوار کورسی بەدەستھێناوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP