كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دوایین ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراقی بڵاوكردهوهو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، سوورن له‌سه‌ر بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یێنراون بهراین و ده‌كرێت تانه‌یان لێبدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان 16 كورسی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌سهێناوه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌رچووی پارێزگای كه‌ركوك له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوون له‌ناو فراكسیۆنی یه‌كێتی خزمه‌تی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات و به‌وه‌ش كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێته 17 كورسی.
ده‌نگ و كورسییه‌كانی یه‌كێتی له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌مشێوه‌یه‌یه...
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، له بازنه‌ی دووی پارێزگای هه‌ولێر كه چوار كورسییه و یه‌كێك له كورسییه‌كان كاندیدێكی یه‌كێتی به‌ناوی كوردۆ عومه‌ر به 18370 ده‌نگ سه‌ركه‌وتووه.
له‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌م كاندیدانه‌ی یه‌كێتی ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌رچوون.
1-نه‌رمین مه‌عرووف به 8433 ده‌نگ
2-بڕیار ره‌شید به 14780 ده‌نگ
3-ئاسۆ فه‌ره‌یدوون به 11765 ده‌نگ
4-چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف به 15952 ده‌نگ
5-غه‌ریب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به 19714 ده‌نگ
6-به‌دریه حوسێن عه‌زیز، به 17307 ده‌نگ
7-سروه محه‌ممه‌د ره‌شید به 7851 ده‌نگ
8-كاروان عه‌لی یاروه‌یس به 7504 ده‌نگ
له‌پارێزگای دهۆك-یش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدێكی به‌ناوی ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق به 18695 ده‌نگ ده‌رچوو.
له‌پارێزگای كه‌ركوكیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی دوو كورسی ئه‌و پارێزگایه به‌ده‌ستبهێنێت كه هه‌ر یه‌ك له – سه‌باح حه‌بیب به 13243 ده‌نگ و گه‌یلان قادر به 11232 ده‌نگ ده‌رچوون.
هه‌روه‌ها دیلان غه‌فور كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له‌و پارێزگایه به 18173 ده‌نگ توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت، كه پاش سوێندخواردنی یاسایی له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی خزمه‌تی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات و به‌وه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی سێ كورسی له‌و پارێزگایه.
له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین-ش بۆ یه‌كه‌مجار كاندیدێكی كورد له‌هاوپه‌یمانی كوردستان كه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، به‌ناوی كه‌ریم شوكر محه‌مه‌د به 12 هه‌زار 158 ده‌نگ ده‌رچوو.
له پارێزگای نه‌ینه‌واش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی دوو كورسی ئه‌و پارێزگایه به‌ده‌ستبهێنێت و كاندیدان – ئه‌حلام ره‌مه‌زان به 4910 ده‌نگ و رۆنزا زیاد به 5840 ده‌نگ ده‌رچوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پارێزگای دیاله یه‌كێتی كاندیدێكی ده‌رچوو به‌ناوی سۆزان مه‌نسور كه به 16175 ده‌نگ سه‌ركه‌وت و زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م حزبی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بووه كه له هه‌شت پارێزگای عیراق كاندیدی هه‌بووه، كه بریتین له به‌غدا، هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌دین جگه له‌به‌غدا له‌حه‌وت پارێزگاكه‌ی دیكه كاندیده‌كانی سه‌ركه‌وتوون و ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه كه ژماره‌یان 17 كاندیده، هه‌روه‌ها به‌كۆی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانیویه‌تی زیاتر 222 هه‌زارو ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌ك حزبێكی كاریگهرو خاوه‌ن سه‌نگ له‌عیراق لێی بڕوانرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP