وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق بڕیاریداوه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بكاته خۆڕ‌ایی.
به پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئیمزای دكتۆر زامل عورێبی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ته‌ندروستی، بڕ‌یاردرا كرێی سه‌ردانیكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 60 ساڵ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و نۆرینگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بكرێته خۆڕ‌ایی و هیچ بڕ‌ه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رنه‌گیرێت.
نوسراوه‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگاكانی عیراق كراوه و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕ‌وو، بڕ‌یاره‌كه له‌رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ روونكردنه‌وه یاخود نوسراوێكی له‌باره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ده‌رنه‌كردوه كه بڕ‌یاره‌كه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP