ته‌ندروستیی عێراق گیان له‌ده‌ستدانی 18 توشبووی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
16:02 - 2021-10-17



له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 17-10-2021،  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 716 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 189 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 18 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 35 هه‌زارو 453 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ملیۆنێك و 967 هه‌زارو 862 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 96.7%، هه‌روه‌ها 22هه‌زارو 756 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP