هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دەستگیركردنی تاوانباری تەقینەوەكەی كەڕادە

عێراق
16:00 - 2021-10-19

لەبارەی دەستگیركردنی تاوانباری سەرەكی تەقینەوەكەی ناوچەی كەڕادە لەناوەندی بەغدا، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پیرۆزباییەكی ئاڕاستەی حكومەتی عیراق و هێزە ئەمنییەكان كرد. 
ئەمڕۆ 19ی 10ی 2021 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ولایەتە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لەحكومەتی عیراق و هێزە ئەمنییەكان دەكات لەپای دەستگیكردنی تاوانباری سەرەكی تەقینەوەكەی كۆمەڵگەی لەیس لەناوچەی كەڕادە لە ساڵی 2016.
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: پێش پێنج ساڵ لەپەلامارێكی تیرۆرستیدا لەناوچەی كەڕادە سەدان هاووڵاتی بێتاوان كوژران و بریندار بوون، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی ئەم كارە تیرۆرستیە قێزەونە دەكەینەوەو ئەوەی دوێنێش روویدا لەگرتنی تاوانباری سەرەكی ئەو كردەوە تیرۆرستییە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەیە رووەو راپێچكردنی سەرجەم تاوانكاران بۆ دادگا و عیراق بێ‌ پەروار دەینێت لەو جەنگە بەردەوامەیدا بۆ زامنكردنی شكست بە تیرۆرستانی داعش.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ رایگەیاند بەرپرسی سەرەكی تەقینەوە خوێناوییەكەی ناوچەی كەڕادەیان دەستگیركردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP