ئه‌ندازیار كۆچه‌ر جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به PUKmedia ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان ڕۆژانه چوار بۆ پێنج سانتی مه‌تر داده‌به‌زێت و به‌به‌راورد به‌پارساڵ پێنج مه‌تر و حه‌فتاوچوار سانتی مه‌تر كه‌متره.
وتیشی: پله‌كانی گه‌رمان هه‌مان ڕێژه‌ی ساڵی پاره و ڕێژه‌ی باران باریاینش له‌م ساڵدا تائێستا بوونی نیيه.
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌ئێستادا ته‌نها یه‌ك وه‌حده‌ی كارۆئاوی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با كار ده‌كات كه له‌یه‌ك چركه‌دا ٧٠م٣ ئاوی بۆ به‌ر ده‌درێته‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و ئاوه‌ی له‌یه‌ك چركه‌دا داخڵی ده‌ریاچه‌كه‌مان ده‌بێت ١١م٣ ، هه‌ربۆیه كۆی ئاوی ده‌رچوو له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان له ڕۆژی ٢٦-٣-٢٠٢١ تا ١٩-١٠-٢٠٢١ ته‌نها یه‌ك ملیار مه‌تر سێجابووه ئه‌ویش به پلانی وردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان.
له‌ئێستا له‌كۆی حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا ته‌نها دووملیار و دوسه‌دو په‌نجا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان بوونی هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP