په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا رۆژئاوای كوردستانی به‌ ره‌سمی ناساند

کوردستان
19:05 - 2021-10-20


پەرلەمانی کەتەلۆنیای ئیسپانیا، بە زۆرینەی دەنگ، دانی نا به‌ خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا "ڕۆژئاوای كوردستان".

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا، بەفەرمیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای، كە لە كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێهاتووە، به‌ ره‌سمی ناساند.

پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا، لەکۆی ١٢٩ ئەندامی پەرلەمان ١١١ پەرلەمانتار دەنگیاندا بە ره‌سمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناساندنی ره‌سمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن پەرلەمانی كەتەلۆنیاوە لەكاتێكدایە، توركیا بۆردومان و تۆپاباركردنی ناوچه‌كانی كۆبانێ‌ و كانتۆنەكانی  ڕۆژئاوا چڕكردوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ده‌كات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP