کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر، خۆشحاڵی خۆیان دهربڕی كه دادگاکانی ھەرێم کۆتاییان بە دۆسییەی کۆمەڵێک سزادراو هێناوە، کە زیاتر لە ساڵێکە بە دوو دڵییەوە دهڕواننه دۆسییەکانیان، له داهاتوشدا چاودێری دادگاییکردنی زیندانیانی بادینان دەکەن.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژهی بۆئهوهشكردوه كه، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی دادگاییکردنی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن و خۆشحاڵن بەوەی دادگاکانی ھەرێم کۆتاییان بە دۆسییەی کۆمەڵێک سزادراو هێنا، کە زیاتر لە ساڵێکە بە دوو دڵییەوە دهڕوواننه دۆسییە و دۆخەکە، کە دواجار ژمارەیەکیان بێ تاوان دەرچون و ئازادکران.
ئهوهشیخستوهتهڕو كه، ھێشتا نیگەرانی بەرامبەر سەروەربوونی یاسا لە ھەرێمدا ھەیە، بەتایبەت ئەو ماوەیەی دادگا بەسەر بەشێک لە زیندانیکراوانی بادینانی سەپاندوە و رێگەنەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP