خورماتو ــ داعش په‌لاماری هێزێكی عێراقی دا

کوردستان
18:15 - 2021-10-25


لەگوندی زەرگەی رۆژئاوای قەزای خورماتوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزێكی سوپای عیراقیانداو بەهۆی پێكدادانی نێوان سەربازانی عیراق و تیرۆرستانیشەوە سەربازێك شەهید بووە.

لەبارەی پەلامارەكەشه‌وە ئەفسەرێكی فەوجی 3ی مەغاویر كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رایگەیاند: سەعات 7:30 دەقیقەی 25ی 10ی 2021 چەكدارانی داعش لەگوندی زەرگە له‌ رۆژئاوای خورماتوو پەلاماری سریەی 2ی فەوجی 3ی مەغاویری لیوای 52ی سوپای عیراقیانداوەو دوای شەڕ و پێكدادان سەربازێك شەهید بووە كە دانیشتوی پارێزگای ناسریە باشوری عیراقە .
پەلامارەكەی ئەمشەوی داعش لەسنوری خورماتوو لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە بەئاشكرا جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لەناوچەكە زیادیكردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP