له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق
كه ئه‌مڕ‌ۆ 30-10-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه،
تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 682 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و
هه‌زارو 952 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 27 كه‌س به‌هۆی
كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه بۆئه‌وه‌شكردوه،
له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 54 هه‌زارو
202 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2ملیۆن و 511 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و
چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 97.4%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 138 كه‌سیش
به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP