تەندروستی عیراق: بەكارهێنانی كارتی ڤاكسین لەخوێندنگەو زانكۆكان دەكرێتە مەرج

تەندروستی
12:07 - 2021-11-13


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و دانانی سنورێك بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەكارهێنانی كارتی ڤاكسین لەقوتابخانە و زانكۆكانی عێراق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
ریاز حلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند بەكارهێنانی كارتی ڤاكسین لە زانكۆ و قوتابخانەكاندا جێبەجێ كراوە، بەڵام لە رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین و بەدەمەوە هاتنی مامۆستا و خوێندكاران لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازی زۆر هەیە .
ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانی تەندروستی سەردانی خوێندنگاو زانكۆكانیان كردوە بۆ بەدواداچونی ڕێكارەكان، هەروەها چەندین خوێندكار ڤاكسینیان وەرگرتوە .
ئەوەشی خستوەتەڕو، وەرگرتنی ڤاكسین بەگرنگ دەزانن چونكە شەپۆلی چوارەمی پێشبینیكراوی كۆرۆنا، مەترسی بەرزبونەوەی ئامارەكانی توشبون و مردنی لێدەكرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP