ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌ی له هه‌ولێر به‌هۆكاری نه‌دانی بڕێك پاره ته‌رمێكی به بارمته‌گرتبو و نه‌یده‌دایه‌وه به كه‌سوكاره‌كه‌ی سزادرا.
د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند؛ هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار نه‌كات سزا ده‌درێت، ئاشكراشیكرد، له‌كۆی وردبینی له خه‌رجی هه‌زار و 90 نه‌خۆش كه له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان بۆ كراوه، 207 نه‌خۆش بڕێكی زۆر پاره‌یان لێوه‌رگیراوه، كه نزیكه‌ی 710 ملیۆن دیناره و پاره‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كان.
له‌باره‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، باشترین رێگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وه‌رگرتنی ڤاكسین و خۆپارێزییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP