وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بهدواداچوون دهكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە وگرفتە هاوبەشانەی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دهكۆڵێتهوه كە بونەتە هۆی زیادكردنی رۆتین و دواخستنی پرۆژەكانی جوتیاران و خاوەنكار و پرۆژەكان.
له راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوهتهوه، ئاماژهی بۆئهوهكردوه كه، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاریی، كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەت ئەنجامدرا، لەسەرەتای كۆبونەوەكەشدا راپۆرتی وەفدی باڵای وەزارەت پێشكەشكرا.
راگەیەنراوەكە ئهوهشیخستوهتهڕو كه، بڕیاردراوه بەچارەسەركردن و بەدواداچونی سەرجەم ئەو كێشە و گرفتە هاوبەشانەی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كە بونەتە هۆی زیادكردنی رۆتین و دواخستنی پرۆژەكانی جوتیاران و خاوەنكار و پرۆژەكان.
روونشیكردوهتهوه، چەندین راسپاردە و بڕیاری گرنگ لەلایەن ئامادەبوانەوە پەسندكران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاری و فەرمانگە تایبەتمەندەكانی وەزارەت راسپێردران بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی راسپاردە و بریاڕەكانی كۆبونەوەكە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP