بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سێ لێپرسراوی نوێ بۆ مەڵبەندەکانی کەرکوک دانران

کوردستان
18:37 - 2021-11-18

بە فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرمانی دەست بەکاربوون بۆ رەوەند مەلا مەحمود وەک لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سنوورەکەی ناوەندی شاری کەرکوکە دەرکرا،
هەروەها بەهەمان فەرمان هیواعەبدوڵڵا ئەحمەد کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۷ ی رۆژئاوای کەرکوک کە سنووری قەزای دووبس و ناحیەکانی سەرگەران و شوان و کۆمیتەی کانی دوومەڵان دەگرێتەوە. 
هەڤاڵ ئاڤێستا محەمەد عیزەدین وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۸ ی رۆژهەڵاتی کەرکوک دەست بەکار دەبێ بە پێی هەمان فەرمان کە سنووری قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان و تۆپزاوا و قەرەهەنجیر دەگرێتەوە 
ئەم فەرمانە لە رۆژی 16/11/2021 بە ئیمزای بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP